كونفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان،له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی چالاكانی سنفی و كرێكاری له ئێران به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد‌و پشتیوانی خۆی له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ناڕازی ده‌ربڕی.
كونفدراسیۆنی گشتی كاری ئیتالیا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی به‌شی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاتیه كه نوێنه‌ری كرێكارانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمان ده‌كات. ئه‌و ڕێكخراوه له به‌یاننامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه كه په‌ره‌ستارانی ئێرانی دژی دۆخی خراپی پیشه‌یی و چه‌وسانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه مانیان گرتووه و به‌رگریان له مافه ڕه‌واكانی خۆیان كردووه. ئێمه پشتیوانی خه‌باتی په‌ره‌ستاران و كرێكارانی ئێرانین و داوا له كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ین به زووترین كات به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكات.