2
به فه‌رمانی دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری، سه‌كینه مه‌له‌كی هه‌ده‌ك، موعه‌لیمی خه‌ڵكی به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی ناچار به خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كراوه و پایه‌ی خزمه‌تی ئه‌و چالاكه سنفییه له پله‌به‌ندی موعلیمانی ئێران دوو پله كه‌م كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئه‌و چالاكه سنفییه به بیانووی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رهه‌نگیان، به خانه‌نشینی زۆره‌ملێ ناچار و پل و پایه‌ی خزمه‌تی له گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كه‌م كراوه. ئه‌و ڕێكخراوه وێرای شه‌رمه‌زاركردنی بڕیاری دیوانی باڵای ئیداری، خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی موعه‌لیمانی ئێران بوو.