2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی مهاباد له هه‌ڵمه‌تێك دا ناوچه‌ی داڵانپه‌ڕیان له زبڵ و پاشماوه پاك كرده‌وه.
ژینگه‌دۆستانی به‌شدار له‌و چالاكییه پاش كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌كان، داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره و گه‌شتیاران كرد، كاتێك سه‌ردانی سرووشت ده‌كه‌ن زبڵ و پاشماوه له‌دوای خۆیان به‌جێنه‌هێڵن. چالاكانی ژینگه‌یی مهاباد هه‌روه‌ها داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد له كاتی به‌شداری له چالاكی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان دا منداڵه‌كانیانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن تاكوو پاراستنی سرووشت وه‌كوو كوڵتوورێكی به نرخ له كۆمه‌ڵگادا جێ بكه‌وێت.