31
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له به‌ندی میساق له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین و له مافه سه‌رتاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رپرسانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به‌ندكراوانی ئه‌و به‌نده‌یان له مافه‌كانی په‌یوه‌ندی گرتن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌ش كردووه. به‌ندكراوانی به‌ندی میساق بۆ گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا ناچارن له حه‌وشێكی چوار متری دا تۆزێك هه‌وای پاك هه‌ڵمژن و باری ته‌ندرووستی ده‌روونیان تێك چووه.