4
“حه‌سه‌ن به‌هاری” هاووڵاتی و به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، كه ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی به پابه‌ندی ئێلێكترۆنی له ماڵه‌كه‌یدا تێپه‌ڕ ده‌كات، دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه و پێویستی ده‌ستبه‌جێ عه‌مه‌لیات بكرێت.
ناوبراو به هۆی گوشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆمای ئیسلامییه‌وه تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه و به پێشنایای پزیشك، پێویسته ده‌ستبه‌جی و له كۆتاترین كاتدا عه‌مه‌ل بكرێت. ئه‌و هاووڵاتییه پێشۆتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و توندوتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن داداگی ڕژیمه‌وه حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.