“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیم“، حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی، بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی گوڕدرا و بۆ ماوه‌ی ١٨ ساڵە له زیندانه‌كانی ڕژیمدا ڕائه‌گیراوە. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ره‌ڕای پێنشیاری پزیشكی زیندان به مه‌به‌ستی ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه یان پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه داخوازییه‌كانی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و هه‌موو ساڵێك گوشاره‌كانی به‌رپرسان له سه‌ر ئه‌و چالاكه سیاسییه‌زیاتر ده‌بێته‌وه.