خراپی دۆخی ته‌ندروستی مه‌سعود فرهیخته له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر،له‌یلا ئه‌حمه‌دوه‌ندهاوسه‌ریمه‌سعود فه‌رهیختهموعه‌لیمی به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ڕایگه‌یاند كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ خراپیدایه‌.

مه‌سعود فرهیختهچالاكی سنفی، ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی شورای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ شارستانیشه‌هر ڕه‌زاسه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌ تاران، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج كرا. به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاوسه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ ڤیدیۆكه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ پێویستی خێرای به‌ ده‌رمان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net