7

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی كورد و ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شارستانی بانه، ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٨٩ی هه‌تاوی، له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “موحاربه له ڕێگه‌ی به‌شداری له یه‌كێك له گروپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، حوكمی ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پاشان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر كرا، به‌ڵام دواتر به هۆی داخستنی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.