به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دلێر سه‌لیمی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به نه‌خۆشی گورچیله و ئازارێكی زۆر له گرتووخانه‌ی به‌دناوی شه‌هرامفه‌ری شاری سنه، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه له جادده‌ی ساوه ده‌ستبه‌سه‌ر و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناسناوی “ژیلا ته‌شه‌كوری” پاش دوو ڕۆژ به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. “ژیلا ته‌شه‌كوری” هاوسه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه دوای دوو مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا، به‌ڵام ناوبراو هێشتا له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعاتدایه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.