سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٨ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی نا بۆ سێداره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه به بۆنه‌ی به‌شداری له مانگرتنی گشتی له كوردستان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر، په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی له به‌رده‌ستدا نییه. به وته‌ی سه‌چاوه ئاگاداره‌كان ناوبراو تووشی چه‌ند جۆره نه‌خۆشی بووه و پێویستی خێرای به ده‌رمان هه‌یه، به‌ڵام له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كانیش بێبه‌ش كراوه.