15
ئه‌كاونتی ئینستاگرانی سامان یاسین هونه‌رمه‌ندی به‌ندكراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه ناوبراو به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه دۆخی ته‌ندرووستی سامان یاسین خراپه و هه‌ر ڕۆژ ڕه‌وانه‌ی دهرمانگاری ژماره چواری زیندان ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ته‌ندرووستی ناوبراو ساز نه‌بووه. به وته‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌سار، دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونی سامان باش نییه و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.