15
به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوی سیاسی “كامران ڕه‌زایی فه‌ر“، له سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كراوه و له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدا ده‌ژیت.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “كامران ڕه‌زایی فه‌ر” ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ، له خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به تۆمه‌تی هاوكاری و په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ گروپێكی دژ به كۆماری ئیسلامی، له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه ٥ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئێستا ئه‌و چالاكه سیاسییه له به‌ندیخانه‌ی ئێڤێن بۆ ماوه‌ی سێ مانگه تووشی نه‌خۆشیێكی ده‌روونی بووه و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه ناوبراویان له سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه ده‌رمانییه‌كانیش بێبه‌ش كردووه.