خراپی دۆخی تەندروستی نەرگس محەمەدی لە زیندانی زەنجان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “نەرگس محەممەدی” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی زەنجان و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبل، دۆخی تەندروستی باش نییە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا تووشی جەڵتەیەکی دڵ بووە و پێویستی بە چارەسەرێکی خێرای پزیشکی هەیە، بەڵام نەک تەنیا لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە بایەخ بە دۆخی تەندروستی ئەو بەندکراوە نەدراوە، بەڵکوو گوشاری هێزە ئەمنیەکان زۆرتر بوونەتەوە. شایانی باسە کە ئەو چالاکوانە، لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێکی سەربەخۆ و هەروەها پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net