خراپی دۆخی حسێن ڕەونەقی لە زیندانەکانی ڕژیم

)حسێن ڕەونەقی) بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بە هۆی مانگرتنی لە خواردن، دۆخی تەدروستی مەترسیدارە و پێویستی بە دەرمانی دەستبەجێ هەیە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان، خۆشکی ئەو بەندکراوە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، ئاماژە بەوە دەکات کە (حسێن ڕەونەقی) بە هۆی مانگرتنی لە خواردن دۆخی تەندروستی لە خراپیدایە و جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە لە ئەگەری تووشبوونی براکەی بە کارەساتێک، ڕاستەوخۆ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیار دەزانێت.ئەو بەندکراوە سیاسییە، بۆ ماوەی زیاتر لە ۲۲ ڕۆژە دژ بە خراپی دۆخی تەندروستی بەندکراوانی سیاسی، بایەخ نەدانی ڕژیم بە دۆخی تەندروستی بەندکراوان و سەپاندنی حوکمی ناڕەوا بە سەر زیندانیانی  سیاسی و عەقیدەتی مانی لە خواردن گرتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net