خراپی دۆخی قوتابیان له‌ ناوچه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی سیستان به‌لووچستان

به‌ پێی ڕاپورتی چالاكانی بولووچ، له‌ ناوچه‌ په‌راوێزخراوه‌كانی سیستان بولووچستان، له‌ دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌خوێنن،  هه‌ندێك له‌ قوتابخانه‌كان به‌ ته‌واوی سه‌قف،  پێداویستی خوێندن و  ته‌نانه‌ت ته‌خته‌ ڕه‌شیشیان نییه‌.

له‌ دوای به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدۆیێك له‌ گوندی كه‌شار له‌ شارستانی سه‌رباز، قوتابیان له‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ بێ بینایێكی وه‌كوو قوتابخانه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ بێ پێداویستی خوێندن، به‌رده‌وامی به‌ هێڵی خوێندنیان ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ له‌ قو‌تابخانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان، له‌ قوتابیان پاره‌ وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی ڕاپورته‌كان له‌ ئوستانی سیستان و به‌لووچستان دا زیاتر له‌ ١٤٨ هه‌زار منداڵی دووركه‌وتوو له‌ خوێندن هه‌ن كه‌ زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net