9

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوانی زیندانی قزڵحەساری کەرەج بە بیانووی هێرشەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران، لە سەرەتاییترین مافەکانی ژیانیان بێبەش کراون.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ١٦ بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لەو بەندیخانەیە، بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە لە سێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون و لە ژێر گوشارێکی توندی هێزە ئەمنیەکاندان. لە هەمان کاتدا بە گوێرەی هەندێک هەواڵ، کۆمەڵێک لە زیندانیان مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاندووە و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.