
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی پویا نه‌خی ئیلامی كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگه به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، هێشتا داخوازییه‌كانیان وه‌دینه‌هاتوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌و شیركه‌ته‌وه له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و شیركه‌ته‌كه داخراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك ته‌نیا حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان پێ نه‌دراون، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگی به‌رده‌وام بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراون و ئێستا كێشه‌یه‌كی زۆریان بۆ ساز كراوه. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هاوكات داوایان له ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه سكاڵاكانیان له‌به‌رچاو بگرن.