ڕۆژ ی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری زابۆل سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژ به خراپی دۆخی هاووڵاتیان له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕێ.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو ڕۆژێك خه‌ڵكی ئه‌و شاره و به گشتی زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌و پارێزگایه، دۆخی ژیانیان به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هاووڵاتیان توانانی دابین كردنی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. جێگای ئاماژه‌یه پارێزگای سیستان و به‌لوچستان به هۆی سیاسه‌ته نامرۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به ته‌واوی خراوه‌ته په‌راوێزه‌وه و ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه كه كاری سووختبه‌ری ئه‌كه‌ن، گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار شهبن.