خراپی دۆخی ژیانی کرێکارانی بیناسازی لە ژێر سێبەری شەڕدا

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی بیناسازی لە ئێران بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارە حیاوازەکان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیم بە ژیان و مەعیشەتیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین.

بە ئامارە فەرمییەکان، زۆربەی کرێکاران لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان بە هۆی هێرشەکان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیم بە دۆخی ژیانیان، نەک تەنیا لە سەر کارەکانیان دەرکراون، بەڵکوو بە هۆی نەبوونی بیمەی دەرمانی کارامە و پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، تەنانەت توانی دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە هەمان کاتدا بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی هاووڵاتیان، زۆربەی پیشەکان داخراوە و ئەمەش کاریگەییەکی زۆری لە سەر مەعیشەتیان داناوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net