7
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، دوو منداڵی پێنج و ١٥ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی مه‌له‌كردن له كانی باباگوڕگوڕی قوروه خنكان له حاڵێكدا ئه‌ركی پاراستنی گیانی گه‌شتیاران له‌و ناوچه‌یه له ئه‌ستۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت بووه.
به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی فریاگوزاری خێرای قوروه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌شتیار له كاتی گه‌شت كردن له كانی باباگوڕگوڕی قوروه دوو منداڵی ته‌مه‌ن پێنج و ١٥ ساڵیان له ئاوه‌كه دا خنكاون. نه‌بوونی هێزی به‌رگری شارستانی له‌و شوێنه و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی گیانی خه‌ڵكی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه وبه‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت وڵامده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان نین.