11
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنان و كچانی ئێرانی وێڕای سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، بوێرانه درێژه به خه‌باتیان دژ به یاسای حیجابی ئیجباری ئه‌ده‌ن و به تۆڕدانی حیجابی زۆرملێ، له شوێنه گشتیه‌كان دا پیاسه ده‌كه‌ن.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كچانی ئازاد و بوێر له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و پشتیوانی له ئاهوو ده‌ریایی ده‌كه‌ن. ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب داوا ده‌كه‌ن ژنانی زیندانی به زووترین كات ئازاد بكرێن و حكوومه‌ت كۆتایی به چه‌وسانه‌وه و سه‌ركوتی ژنان بێنێت.