26
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنانی ئازا و بوێڕی كوردستان و ئێران سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، درێژه به خه‌باتیان دژبه حیجابی ئیجباری ئه‌ده‌ن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به ده‌یان ژن له سه‌رانسه‌ری ئێران له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشادی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامی، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خودییه‌كانی نیزامیشی به‌رز كردۆته‌وه. كه‌ڵك وه‌رگرتنی هێزه‌كانی ڕژیم له شۆكری به‌رقیش نه‌یتوانیوه ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له خه‌باتیان بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان پاشگه‌ز بكاته‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه ئیبراهیم ڕئیسی فه‌رمانی به پێكهێنانی سیتادی حیجاب كرد و وڵامی ژنانی ئازادی ئێران درێژه‌دان به خه‌بات بووه.