89
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوووه، ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران وێڕای گوشاره‌كانی حكوومه‌ت درێژه به خه‌باتیان دژبه حیجابی ئیجباری ئه‌ده‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ حزووری به‌رده‌وامی ژنان بێ حیجاب له شوێنه گشتیه‌كان، كچانی قوتابی دژبه سزای ئێعدام چالاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و دیواری مه‌ده‌ره‌سه به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچان و كۆڕانی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی له تووماج ساڵحی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی تراكت له نێو شه‌قامه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.