‌خه‌باتی ژنان دژبه‌ حیجابی ئیجباری و شه‌پۆلی دروشم نووسین له‌ كوردستان و ئێران

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كچانی ئازا و بوێر به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌ شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران دیواری شاره‌كان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ شاره‌كانی مهاباد، سنه‌، سه‌قز، مه‌ریوان، تاران، كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان، زاهیدان، ئه‌راك، ڕه‌شت و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌ نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاردا تراكت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” به‌شداری به‌رینیان له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌بێت. هه‌روه‌ها ژنان و كچانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، به‌ تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، له‌ شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و درێژه‌ به‌ خه‌بات دژبه‌ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ئه‌ده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net