خوراسانی باکوور؛ ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی “وڵات”

خوراسانی باکوور؛ ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی "وڵات"

خوراسانی باکوور؛ ڕاپۆرتی هەنگاو لەسەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی "وڵات"

16:21 – 18 February 2024

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی نوێی هونەرمەند عەلی کەریمی یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد لە خوراسان، لانی کەم ٤ کەس کە لە بەرهەمهێنەرانی ئەم ڤیدیۆ کلیپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چەند کەسی دیکەش بانگکراون کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی میوزیکی "وڵات" بە زمانی کوردی لەلایەن هونەرمەند عەلی کەریمی لە پارێزگای خوراسانی باکوور، لایەنی کەم ٤ کەس کە هاوکاری دروستکردنی ئەم ڤیدیۆ کلیپەیان کردووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ستۆدیۆی "تەقیزدە" لە شاری ئەسفەراین لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پلۆمپ کراوە.

هەنگاو زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١١ی فێبریوەریی ٢٠٢٤)، حوسێن تەقیزادە دەنگهەڵگر و بەڕێوەبەری ستۆدیۆی تەقیزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری ئەسفەراین و هەروەها هەر یەک لە عەلی دلفراز دەرهێنەر، حوسێن فیروزە بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و جەلال بەراتزادە کامێرامانی ئەم گوروپە لە شاری بجنۆردی پارێزگای خوراسانی باکوور دوای بانگکرانیان بۆ ئیدارە ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو لە خوراسان، مامۆستا کەلیم ئەڵا توحەدی توێژەری کورد، مامۆستا عەلی ڕەزا سپاهی لایین شاعیر و نووسەری کورد، ڕۆیا ئیسماعیلیان و ئەسمەر حەمیدی هونەرمەندی کورد لە شارەکانی قووچان، شێروان و سسمەلقان کە هاوکاریان کردووە لە بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆ کلیپەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی خۆیان بە پەیوەندی تەلەفۆنی هەڕەشەیان لێ کراوە.

هەروەها، عەلی کەریمی هونەرمەندی کورد لە خوراسان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراوە تاکوو ئێستا لە ڕۆیشتن بۆ ئەم ناوەندانە خۆی پاراستووە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیی گەیشتوو بە هەنگاو، ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری ئەسفەراین ستۆدیۆی "تەقیزادە" یان تاکوو کاتێکی نادیار داخستووە.

شایەنی باسە کە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر دەستبەسەرکرانیاندا بە پڕکردنەوە بەڵێننامەیەکی نووسراو بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.

هەنگاو پێشتریش بڵاوی کردبووەوە کە بەشێک لە هونەرمەندان و چالاکانی کورد لە پارێزگاکانی باکووری خوراسان و خوراسانی ڕەزەوی وەک هونەرمەند عەلی کەریمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە و ئاگادار کراونەتەوە کە مافی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردییان نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net