وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، له جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می دادگاییكردنی به‌شداری نه‌كرد و نامه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه.
وریشه مورادی له نامه‌كه‌یدا كۆماری ئیسلامی هاوسه‌نگی داعش وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌و جۆره داعش سه‌ری خه‌ڵكی ئه‌بڕی، كۆماری ئیسلامی سه‌ری خه‌ڵك له سێداره ئه‌دات. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له نامه‌كه‌یدا وێڕای مه‌حكووم كردنی سزای سێداره‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، ئاماژه‌ی به ترسی ڕژیم له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك و چالاكانی كرێكاری، سنفی، ژنان و خوێندكاری كرد و وتی: ڕژیم شه‌رعیه‌تی له ده‌ست داوه و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌وه خۆی به‌هێز نیشان بدات، له حاڵێكدا له ده‌روونه‌وه ڕووخاوه. وریشه له كۆتایی نامه‌كه‌یدا چاوێكی خشاندووه به ژیان و چالاكییه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانی و ڕایگه‌یاندووه كه قه‌د په‌شیمان نییه كه له كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا مۆمێكی بۆ رووناكی داگیرساندووه و به‌رگری له مافی ڕه‌وای ژنانی ئه‌و ناوچه‌یه كردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له چۆنیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه فكریه‌تی دژه ژنی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ داعش و ئه‌لقاعیده نییه و ته‌نیا ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن، كۆڵ نه‌دان و درێژه‌دان به خه‌باته.