خۆكوژی به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا به‌ ناوی “ئاریه‌ن یاوه‌ری” خه‌ڵكی مه‌جبوورئاوای بۆكان، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێنا.

“ئاریه‌ن یاوه‌ری” له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ لاوانی بۆكان به‌شداری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بوو.  ئه‌و مێرمنداڵه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و چوار مانگ پێش ئێستا به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له‌ زیندان ئازاد كرا. ئاریه‌ن پاش ئازادی باری ته‌ندرووستی به‌هۆی گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی ئیتلاعاتی بۆكان تێك چوو، به‌داخه‌وه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێنا و قه‌تڵێكی دیكه‌ی سیاسی به‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیزافه بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net