3
“یه‌عقوب سه‌بزی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، خه‌ڵكی شاری كوهده‌شت سه‌ر پارێزگای خوڕه‌م ئاوا و ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج،كه له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو ٧ ساڵ پێش به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” و كاتێك كه ته‌نیا ته‌مه‌ن ١٩س ساڵ بووه، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه له سه‌رەتای ساڵه‌وه تا ئێستا به لانیكه‌م ٣٥ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم به چه‌ند هۆكاری جیاواز گیانیان له ده‌ستداوه و ١٥ به‌ندكراو له ئه‌م ئاماره كورد بوون.