124
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به ناوی “حسێن جه‌لالی” له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
“حسێن جه‌لالی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ناوبراو له ٧ مانگ پێشه‌وه ماوه‌ی ٢٥ ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كرد. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه به هۆكارێكی نادیار له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه ده‌ستی دایه خۆكوژی و پێش ئه‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.