خۆكوژی تازه‌لاوێكی دیكه‌ له‌ شاری سه‌قز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕێبه‌ندان، تازه‌لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “سام شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی خۆیه‌وه‌، كۆتایی به‌ ژیانی هینا.

به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ١٨ هاونیشتمانی خۆیان كوشتووه‌ و ٩ كه‌سیان ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵ بووه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی ڕێبه‌ندان، “سامی شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ شاری سه‌قز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان، “زۆڵه‌یخا كه‌لهۆڕی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خێزاندار له‌ پیرانشار و  ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندان، قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “هۆنیا به‌هرامی” له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌. ئاماره‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ته‌نیا له‌ سێ ڕۆژدا سێ شارومه‌ند كوتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌ و ئه‌و ئاماره‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net