ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٧ و ٨ی خاكه‌لێوه، دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی “كه‌وسه‌ر شه‌ریف پور” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ خه‌ڵكی مهاباد، “فاتمه سادات عه‌لایی” خه‌ڵكی كوهده‌شت به‌هۆی كێشه‌ی خێزانی كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، پزیشكێكی بسپۆڕ به ناوی “په‌ره‌ستوو به‌خشی” له شارستانی دڵفانی سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا و ئێستا دوو ژنی لاوی دیكه به ناوه‌كانی “كه‌وسه‌ر شه‌ریف پور” خه‌ڵكی مهاباد و “فاتمه سادات عه‌لایی” خۆیان كوشتووه. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له شاره‌كانی كوردستان و ئێران شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ردا ساز كردووه و چالاكانی مه‌ده‌نی خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا له ئاست حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بوون. هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، بێكاری و بێ هیوایی، نه‌بوونی ئازادی، كه‌لتووری پیاوسالاری، گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌منیه‌تی كردنی جه‌وی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن حكوومه‌ت، خه‌مۆكی و هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ئاماری خۆكوژی له ئێرانه.