5
پێشمه‌رگه‌یه‌كی خه‌ڵكی حه‌له‌بجه له تیپی پێنجه‌می پیاده‌نیزامی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی نه‌دانی دوو مانگ مووچه له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه به‌ڵام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی ٦٦ ڕۆژ مووچه و به هۆی گوشاری مه‌عیشه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هاوردووه. به وته‌ی هاوڕێكانی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، قوربانی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌ی په‌رداخت نه‌كرێت یان له هه‌رێمی كوردستان كۆچ ده‌كات یان كۆتایی به ژیانی دێنێت.