شه‌وی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، “عیسا ئیبراهیم زاده” به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی گوندی “دێ شهمس”ی سه‌ر به شاری شنۆ، پاش دژایه‌تی كردنی به‌رپرسانی زیندانی نه‌غه‌ده له‌گه‌ڵ داخوازی مهرهخهسیهكی، ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی له نه‌خۆشخانه ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عیسا ئیبراهیم زاده” له مه‌ره‌خه‌سی پێنج ڕۆژه دا به هۆی نه‌خۆشی دڵی منداڵه‌كه‌ی بووه و كاتێك داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مهرهخهسییهكی كردووه، ئیداره‌ی ئیتلاعات و ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه دا دژایه‌تیان كردووه. “عیسا ئیبراهیم زاده” ڕۆژی ٣٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و ٢٢ی به‌فرانبار به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم و سێ ساڵی بۆ جێبه‌جێ كراوه.