4

رۆژی شەممە ٣١ی ژانویه ٢٠٢٦، هەزاران کەس لە کوردانی تاراوگە و هاوڵاتیانی یوتوبۆری،ئۆسلو،سوئیس و بۆن خۆپیشاندان و ڕێپێوانێکی گەورەیان بۆ پشتیوانی لە یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد ڕێکخست.
خۆپیشاندان و ڕێپێوانی شاری یوتوبۆری که نزیکەی دوو کاژێر و نیو بەردەوام بوو، بە دروشمی «یەکە، یەکە، یەکە ـ گەلی کورد یەکە» لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی سوئید، دەستی پێکرد. دوای کۆبوونەوەی جەماوەر، خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان و دروشمدان بەرەو یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی شار، بەڕێ کەوتن. خۆپیشاندەران لە ماوەی ڕێپێوانەکەدا، جەختیان لەسەر یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد، هاوبەشبوونی چوارپارچەی کوردستان و پشتیوانی لە ڕۆژئاوا كردهوه. هەروەها چەندین خۆپیشاندان و ڕێپێوانی هاۆشێوە له ،ئۆسلو،سوئیس و بۆنی ئاڵمان بەرێوە چوو.