خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخوازی ئورووپا دژ به‌ كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی له‌نده‌ن، ستۆكهۆڵم، خڕۆنینگن به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، سوید و هوله‌ند خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی چوار ده‌یه‌ سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، دژ به‌ به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، موجاهید كوركور، وریشه مورادی، بێهرووز ئێحسانی و مێهدی حه‌سه‌نی بوون. ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ چه‌ند به‌یاننامه‌دا داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نه‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net