2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاته‌كانی ئاڵمان و هوله‌ند له دوو چالاكی جیاجیادا شه‌ڕخوازییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له شاره‌كانی خڕۆنینگنی هوله‌ند و به‌ڕلینی ئاڵمان، دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه. خۆپێشانده‌ران كۆماری ئیسلامیان به هۆكاری شه‌ڕ و نائارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناو برد و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران و پاراستنی گیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.