ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی دانمارك له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی كۆبوونه‌وه و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانمارك له شاری كۆپێنهاگن، سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و چه‌ند به‌ندكراوی دیكه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام بوون. به‌شداربووان ڕوو له به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم ڕایانگه‌یاند: دوور نییه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووتان به تۆمه‌تی “جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی” محاكمه و زیندانی بكرێن.