ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ و هاوكات له‌گه‌ڵ شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێران، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له سه‌رانسه‌ری جیهان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی ڕژیم خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ٤٥ ساڵی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم، پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه ده‌ربڕی. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه له هه‌ندێك شوێن له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی ڕژیم كه به مه‌به‌ستی ده‌نگدان سه‌ردانی سه‌فاره‌تخانه‌یان ده‌كرد به شه‌ڕ هاتوون و داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كردووه كه سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنن و به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی دیمۆكراتیك وه‌ده‌ر بنێن.