9
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی كانادا و ئاڵمان دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرت و وه‌نكۆڤێر، وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران داوایان له ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌و دوو وڵاته كرد به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای سێداره، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ڕابگرن.