ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی هانووفێر، فڕانكفۆرت، وییه‌ن و گۆتنبێرگ به پێی ڕه‌واڵی شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و به‌ندكراوانی بێبه‌ش له ده‌رمان، دژ به به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رێد، مه‌رزیه فارسی، ئازه‌ر كوروهندی و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به ده‌رمان بوون. ئێرانیانی ئازادیخواز هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران ڕاگه‌یاند و خوازیاری پاڵپشتی هه‌موو ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له مانگرتنی كامیۆن‌داران بوون.