ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی هامبوورگ و فڕانكفۆرت دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی هامبوورگ و فڕانكفۆرتی ئاڵمان دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیلاهه حسێن نژاد ده‌ربڕیوه و خوازیاری یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به ژنكوژی بوون.