19
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان، له‌وانه لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی جیهانی “دژ به سزای ئێعدام” خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی هانووفیر و فڕانكفۆرت هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی ئێران له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.