خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فه‌ڕانسه و ئاڵمان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی ئاڵمان و فه‌ڕانسه هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، له‌ شاره‌كانی فه‌ڕانكفۆرتو هانۆفری ئاڵمان و پاریس له‌ فه‌ڕانسه دژبه‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری فه‌ڕانكفۆرت و هانۆفر هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی مانگرتوو له‌ زیندانه‌كانی ئێران، دژ به‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، چالاكانی سیاسی دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕانسه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و پارێزه‌رانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فڕانسه كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ ئاهوو ده‌ریایی، خوێندكاری ناڕازی زانكۆی ئازادی تاران كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ سه‌ر و شوێن كراوه‌، ده‌ربڕی و خوازیاری پاڵپشتی ژنانی ئێران له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net