ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بریندارانی شۆڕشی ژینا و ئێرانیانی ئازادیخواز به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته له شاری فهڕانكفۆرتی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
بریندارانی شۆڕشی ژینا لو چالاكییه دا ڕایانگه‌یاند: ئێمه هه‌موومان دادخوازین و به‌هێزتر له جاران بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و فڕێدانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ نێو زبڵدانی مێژوو تێده‌كۆشین. لێره‌وه داوا له هه‌موو ئێرانیانی ئازادیخواز ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران بێده‌نگ نه‌بن و په‌یوه‌ست به كارزارهكانی نا بۆ ئێعدام و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بن. به‌رپرسانی ئه‌منی و قه‌زایی كۆماری ئیسلامی تاوانبارن و ئه‌بێ به تۆمه‌تی كوشتنی هه‌زاران منداڵ و ژن و پیاو محاكمه بكرێن.