ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی وه‌حید به‌نی عامریان، پوویا قوبادی، بابه‌ك عه‌لیپور، سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگده‌هی، ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار و ئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازراونه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ت نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌سار كارتی ته‌له‌فوون و عابربانكی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌یان زه‌وت كردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به نهێنی له سێداره بدرێن. ڕۆژی سێشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.