خۆپێشاندانی به‌ربڵاو دژ به‌ فاشیزم له‌ ئاڵمان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمانی له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژ به‌ فاشیزم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپیان به‌رانبه‌ر به‌ یه‌كێتی ئورووپا مه‌حكووم كرد.

به‌ وته‌ی خۆپێشانده‌ران، حیزبه‌ ڕاستگه‌راكان دژی ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی و خوڵقێنه‌ری جیاوازی جینسی، ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تین و نابێت به‌ ده‌سه‌ڵات بگه‌ن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمان پاش بانگه‌وازی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌ شاره‌كانی كۆڵن و به‌ڕلین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ و حیزبی ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net