خۆپێشاندانی به‌رینی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی وان، ئامه‌د، باتمان، ئادانا، جووله‌مێرگ، شڕناخ، ماردین، سێرت و گه‌ڤه‌ر دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌دوای دۆڕانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا، حیزبی ئاك پارتی له‌ ڕێگه‌ی كووده‌تای سیاسییه‌وه‌ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی شاری وان به‌ ناوی “عه‌بدۆڵڵا زه‌یدان”ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و شاره‌دارێكی لایه‌نگری خۆی له‌ شێونه‌كه‌ی دانا. هه‌ڵسووكه‌وتی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی دانیشتووانی شاری وانی لێ كه‌وته‌وه‌ و به‌ كاتی شه‌و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی باتمان، ماردین، ئامه‌د، گه‌ڤه‌ر، شڕناخ، ئادانا و جووله‌مێرگ بۆ پشتیوانی له‌ ناڕازیانی شاری وان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، چه‌ندین خۆپێشانده‌ر به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار و كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net