خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، شووش و ڕه‌شت، هه‌روه‌ها خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و فولاد له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون. ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیهه‌زینه‌كان دۆلارییه‌، حه‌قده‌سته‌كان ڕیاڵییه‌دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٥ له‌ سه‌دی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست بۆ ساڵی داهاتوو نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: هێڵی هه‌ژاری له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ٢٣ ملیۆن تمه‌ن دیاری كراوه‌، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ته‌نیا چه‌ند ملیۆنی به‌ سه‌به‌تی مه‌عیشه‌تی كرێكاران ئیزافه‌ كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net