خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ تاران

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران له‌ شاری تاران و له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار، ڕیفاه و ته‌عاوه‌ن دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی فولاد به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net