ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڕژانتینی دژبه سیاسه‌ته ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكه‌ڵچوون.
پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “خاویێر میللی” وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری ئاڕژانتین، ده‌وڵه‌ت ده‌ستی دایه هه‌ندێك گۆڕانكاری و ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌تخانه‌كانی داخست، به سه‌دان كه‌سی بێكار كرد، نرخی سووته‌مه‌نی و باجی برده سه‌ره‌وه و مامه‌ڵه‌ی كه‌لووپه‌لی له‌و وڵاته به دۆلار ڕاگه‌یاند. له‌و ماوه‌یه خه‌ڵكی ئاڕژانتین چه‌ندین جار دژبه سیاسه‌ت نئۆلیبڕالییه‌كانی میللی خۆپێشاندانیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گرانی و هه‌ڵاوسانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نیشان داوه،به‌ڵام ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تی خسووسی سازی گرتۆته به‌ر و وڵامی داخوازییه‌كان ناداته‌وه.